وتووێژه‌کانی نێوان کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا سه‌باره‌ت به دروستکردنی هه‌ریمێکی پاریزراو له خۆرهه‌ڵاتی رووباری فورات به بونبه‌ست گه‌یشتووه. ئامانجی سه‌ره‌کی پێڕاگه‌یشتن به نیگه‌رانییه‌کانی ئاسایشی تورکیا سه‌باره‌ت به هێزه‌کانی کوردی سوریا له ههریمهکهدایه.
تورکیا ئه‌و هیزانه‌ی کورد که شانبه‌شانی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا شه‌ڕی ملیتانه‌کانی داعشیان کرد وه‌ک تێرۆریست ده‌زانی و وه‌ک هاوپه‌یمانێکی ئه‌و کورده سه‌رهه‌ڵداوانه‌ی له نێوخۆی تورکیا دان.
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئێمه ئه‌وه‌مان له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و رووسیا هێناوه‌ته به‌رباس."
تورکیا دوو کرداری هێرشبه‌رانه‌ی له 2016 و 2018 له باکوری سوریا دا ئه‌نجام دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌ستی چه‌کدارانی داعش دابوو و هه‌روه‌ها له ده‌ستی هێزه‌کانی کوردی سوریا دا بوون پاک بکاته‌وه.
له هه‌واڵێکی دیکه‌دا رۆژنامه‌یه‌کی لایه‌نگری حکومه‌تی سوریا راپۆرت ده‌کات 26 سه‌رباز له نێویان دا حه‌وت ئه‌فسه‌ر، به هۆێ ته‌قینه‌وه له ئاکامی هه‌ڵه‌یه‌کی تکنیکی له ناوه‌ندی وڵات‌دا کوژراون.
رۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌ته‌ن گوته‌ی کاربه‌ده‌ستێکی له‌شکری دێنێته‌وه که ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی یه‌کشه‌مه له بنکه‌ی هه‌وایی شهیرات له هه‌ریمی حومس زۆر توند بوو.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌وال سه‌ر به حکومه‌ت ڕاپۆرتی کرد ته‌قینه‌وه‌که شه‌مه له ئه‌و بنکه‌یه‌دا رووێدا و ژماره‌یه‌کی دیارینه‌کراو له سه‌ربازان کورژان. هه‌روه‌ها گوتی ته‌قینه‌وه‌که به هۆی هه‌ڵه‌ی تکنیکی روویدا له ده‌مێکدا ته‌قه‌مه‌نیان ده‌گواسته‌وه.
ڕێکخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ گوتی ژماره‌ی کوژراوه‌کان ده‌گاته 31 که‌س؛ هه‌روه‌ها گوتی هۆی ته‌قینه‌وه‌که ڕوون نیه.