Accessibility links

ئەردۆغان بە نیازە لە لوتکەیی گلاسکۆدا تاوتوێی کێشەکان لەسەر فڕۆکەی جەنگی F-35 لەگەڵ بایدن بکات


سەرۆکی تورکیا دەڵێت، کێشەکانی لەسەر بەرنامەی کڕینی فڕۆکە جەنگیەکانی ئێف-35 دەبێتە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا لە میانەی کۆبوونەوەی لوتکەیی گلاسکۆ کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەستپێدەکات.

تورکیا بەشێکە لە دروستکردنی ئەو فڕۆکە جەنگیانە و هەر خۆشی کڕیاریەتی، بەڵام لەسەر کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس-400ی ڕووسیایی لە بەرنامەکە دوورخرایەوە و دەڵێت دوورخستنەوەکەی ناڕەوایە و داوای قەرەبووکردنەوەی 1.4 ملیار دۆلاری کردووە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەڵێت واشنتن لە بەرامبەرئەو بڕە پارەیەدا پێشنیاری فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-16 بە ئەنکەرە کردووە هەروەهاش کەلوپەلی نۆژەنکردنەوە، بەڵام ئەمەریکا دەڵێت هیچ پلانێکی لەو شێوەیەی پێشکەش نەکردوو.

ئاژانسی هەواڵی ئەناتۆڵیا لە زاری ئەردۆغانەوە دەڵێت زانیاری هەیە کە ئەو پێشنیازە کراوە لەسەرهەندێک بابەتی پەیوەندیدار بە دۆسییەی کڕینی فڕۆکەکانەوە.

گلاسکۆ میوانداری کۆبوونەوەی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لەسەر کەش و هەوا لە نێوان 31ی مانگی 10 بۆ 21ی مانگی 11،پێشتریش ئەردۆغان ڕایگەیاند بوو کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە لوتکەی کۆمەلەی 20 لە ڕۆما چاوی بە بایدن دەکەوێت.

XS
SM
MD
LG