Accessibility links

تورکیا دەڵێت زمانی هەڕەشە لەلایەن ئەمەریکاوە جێی قبوڵکردن نیە


ئاندرو برانسن

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بەکارهێنانی زمانی هەڕەشە لەلایەن ئەمەریکاوە دژی تورکیا جێی قبوڵکردن نیە و بێ ڕێزییە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پەیوەندییانەی کە دوو وڵاتە هاوپەیمانەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

جێی ئاماژەیە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمەریکا گرژی تێکەوت دوای ئەوەی تورکیا 21 مانگ دەبێت قەشەیەکی ئەمەریکی بە ناوی ئاندرو برانسنەوە دەستگیرکردووە. ئەمەریکاش داوا دەکات تورکیا قەشەکە ڕزگار بکات بەڵام تورکیا داواکەی ئەمەریکا ڕەت دەکاتەوە.

هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هەڕەشەی لە تورکیا کرد و وتی سزای گەورە دەسەپێنێت بەسەر تورکیادا ئەگەر بێتوو برانسن ئازاد نەکات، تورکیاش دەڵێت برانسن بە تۆمەتی پەیوەندییەوە بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 ەوە تۆمەتبار کراوە، برانسن ڕووبەڕووی سزای 35 ساڵ زیندان دەبێتەوە ئەگەر تۆمەتەکانی سەری پشتڕاست بکرێنەوە.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئەفریقا وتی تورکیا پابەند دەبێت بە هەڵوێستی خۆیەوە لەبەرامبەر هەڕەشەکانی سەرۆک ترامپدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG