Accessibility links

تورکیای ئەندام لە ناتۆ هێز ڕەوانەی کۆسۆڤۆ دەکات


وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت وەکو وەڵامێک بۆ داواکەی نێردەی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە کۆسۆڤۆ، تورکیا پلانی هەیە هێزی کۆماندۆ ڕەوانەی کۆسۆڤۆ بکات، ئەمەش دوابەدوای پشێوییەکانی باکووری کۆسۆڤۆدا.

وەزارەتی بەرگری تورکیا داوای دان بەخۆداگرتن و گفتوگۆی بونیادنەرانەی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی باکووری کۆسۆڤۆ و وتی قەیرانەکان دەکرێت زیان بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بگەیەنن.

وەزارەتەکە وتی " پلان داندراوە یەکە دەستنیشانکراوەکەمان، ' فەوجی کۆماندۆ ' لە 4 و 5 ی مانگی شەشدا ڕەوانەی کۆسۆڤۆ بکرێن."

دوای ئەوەی بەرپرسە بە ڕەگەز ئەلبانییەکان وەکو سەرۆکی نوێی شارەوانییەکانی ناوچەکانی باکووری کۆسۆڤۆ دەستنیشان کران، کە زۆرینەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە سڕبین، قەیرانێکی سیاسیی دروستبوو و توندوتیژی لێکەوتەوە، ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی سەرکۆنەی کۆسۆڤۆیان کردووە. زۆرینە سڕبییەکانی باکووری کۆسۆڤۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی مانگی چوارییان کرد و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی نەژادە ئەلبانییەکان هەڵبژێردرێن.

ڕۆژی دووشەممە لە توندوتیژییەکدا 30 سەربازی ئاشتی پارێز و 52 هاوڵاتی سڕبی کە ناڕەزاییان دژی سەرۆک شارەوانییەکان دەردەبڕی بریندار بوون. توندوتیژییەکان هاوپەیمانێتی ناتۆیان ناچار کرد ڕایبگەیەنێت کە هێزی زیاتر ڕەوانەی باکووری کۆسۆڤۆ دەکات، کە لە ئێستادا 700 سەرباز لە ڕێگایاندان بۆ کۆسۆڤۆ و ژمارەیان دەبێتە 4000 سەرباز.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG