Accessibility links

تورکیا دەڵێت هێز لە دژی ئەو لایەنانە بەکاردێنێت کە پێشێلی ئاگربەست لە ئیدلیب دەکەن


بە گوتەی میدیای فەرمی دەوڵەتی تورکیا وەزیری بەرگری تورکیا خەڵوسی ئاکار ئەمڕۆ پـێنجشەممە گوتویەتی وڵاتەکەی هێز بەکاردێنێت دژ بەو لایەنانەی پێشێلی ئاگربەستەکە لە پارێزگای ئیدلیب لە باکوری رۆژئاوای سوریا دەکەن، لەوانە گروپە توندڕەوەکان.

دوێنێ چوارشەممە سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی ئەگەر بێتو یەک سەربازی دیکەی تورک لە سوریا بکوژرێت ئەوا هێزە لەشکریەکانی تورکیا لە ڕێگەی ‌هێرشی ئاسمانی و زەمینی هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی حکومەتی سوریا.

ئەم هەڕەشەیەی سەرۆکی تورکیا دوای کوژرانی 13 سەربازی تورک دێت بە دەست سوپای سوریا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو.

هاوکات وەزیری بەرگری تورکیا گوتیشی ، وڵاتەکەی هێزی پشتیوانی سەربازی زیاتر ڕەوانەی ئەو بنکانەی خۆی لە ئیدلیب دەکات. دەڵێت بۆ درێژەدانە بە ئەرکی پاراستنی ئاگربەست لەو پارێزگایەی سوریا.

سوریا لە دژی ئەم هەنگاوەی تورکیایە بۆ ناردنی هێزی زیاتری لەشکری تورکیا بۆ ناو وڵاتەکەی و بە دەستدرێژیـیەکی ئاشکرا بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی دادەنێت.

XS
SM
MD
LG