وەزارەتی بەرگری تورکیا وتی تورکیا 18 کەسی ڕادەست کردووە کە پێیان وابووە سەربازی سوپای سوریان، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نزیک سنووری تورکیا و سوریا دەستگیری کردبوون.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە نەدا سەربازەکانی ڕادەستی چی لایەنێک کردووە بەڵام وتی " بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ بەرپرسانی ڕوسیادا."
ئەم هەنگاوەش پێش ئەرکە هاوبەشە سەربازییەکانی تورکیا و ڕوسیا دێت لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەنزیک سنوور.
وەزارەتەکە وتیشی لە 29ی مانگی 10 دا ئەم 18 کەسە لە میانەی ئەرکەکاندا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ڕاس عەینی سوریا دەستگیرکراون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز