بەپێی میدیا جیهانییەکانی وەک رۆیتەرز و ئەسۆشەیتت پرێس و فرانس پرێس بەهۆی بۆردومانەکانی لەشکری تورکیا و هێزە جیهادیەکانی سەر بە تورکیا خەڵکی سیڤیل کوژراون و برینداربوون.
بهرپرسی گشتی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونهتهوهیی کوومی نهیدوو گوتی: "هێرشی لهشکری تورکیا بۆ نێو سوریا ژیانی خهڵکی سوریای تووشی وێڕانی کردووه ئهوانهی که جارێکی دیکه زۆریان بۆ هێنراوه ماڵهکانیان جێبهێڵن و له نێو بۆمبارانی ههڕهمهکی، ڕفاندن و کوشتنه ههڕهمهکییەکاندا دهژین. هێزهکانی لهشکری تورکیا و هاودهستهکانیان هیچ نرخیان بۆ ژیانی مهدهنێکان دانهناوه، هێرشی مهرگهێنهرانهیان له ناوچهکانی دانیشتوان ئهنجامداوه که خهڵکیان کوشتون و بریندارکردوون."
لەبەیاننامەیەكدا ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لەپێشیشیانەوە ئەمەریكا دەكات، كە سەرپەرشتیاری رێكەوتنی ئاگربەستە لە باكووری سوریا،بەرپرسیاری خۆی بەرانبەر بە پێشێلكارییەكانی توركیا هەڵبگرێت، هەروەها داوا دەكەن چاودێرانی نێودەوڵەتی بنێردرێنە ناوچەكە لەپێناو پاراستنی ئاگربەستی نێوان كورد و توركیا.
لەلایەكی ترەوە،چەند رۆژنامەیەكی بەریتانی وەك تایمز و گاردیهن ئاشكرایان كردووە، كە لێكۆڵەرە نێودەوڵەتییەكان توركیایان تۆمەتبار كردووە بەوەی تێوەگلاوە لە هێرشكردنە سەرخەڵكی مەدەنی كورد لەرێگای چەكی قەدەغەكراوی وەك فسفۆری سپی بۆ ئەوەش چەندین بەڵگەیان خستووەتەڕوو.
ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە چاوپێکەوتنی لەگەڵ رۆژنامەوان و شارەزا لەبواری سیاسەتەکانی تورکیا ئاسۆ عەبدول لەتیفدا سازکردووە...
ئاسۆ دەڵێت "ئەمە ئاگربەست نیە سیناریۆ و مانۆرێکی سیاسی و سەربازی نوێیە بۆ ناوچەکە."
هەروەها دەشڵێت "ئەو ڕەشەکوژییەی ئەردۆغان ئەو قەهرو دڵڕەقییەی کە لەلایەن سوپای ئەردۆغانەوە بینیمان وێنەی نەبووە لەهیچ جەنگێکدا کە لەم پەنجا ساڵەی رابردوو لەناوچەکەدا ئەنجامدراوە."
سەبارەت بە میژوو و ئایندەی دیالۆگی نێوان کورد و تورک ئاسۆ عەبدول لەتیف دەڵێت "دەوڵەتی فاشی تورک بەتایبەتی دەوڵەتی ئاکەپەیی باوەڕی بە هیچ جۆرە گفتوگۆو دیالۆگێک نیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سنورەکان."