Accessibility links

تورکیا: بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاگربەست لە سوریادا کاریگەری لەسەر عەفرین نابێت


جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا بەکر بۆزداج وتی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئاگربەست بۆ ماوەی سی ڕۆژ لە سوریادا کاریگەری نابێت بۆ سەر ئەرکە سەربازییەکەی وڵاتەکەی دژی چەکدارە کوردەکان لە ناوچەی عەفرین.

جێی ئاماژەیە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش ڕۆژی شەممە هات دوای حەوت ڕۆژ لە بۆمبارانکردنی بەردەوامی ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵات لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سوریاوە، ئەمەش یەکێکە لە دڕندانەترین هێرشەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ناوخۆی سوریاوە کە وا بۆ هەشت ساڵ دەچێت بەردەوامە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا تورکیا پێشوازیی لەو بڕیارەی ئەنجومەنی ئاسایش کرد بۆ وەستاندنی شەڕ لە سوریادا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ.

سەرچاوە

XS
SM
MD
LG