وەزیری تەندروستی تورکیا فەهرەتین کۆچا دەڵێت تورکیا فڕۆکەیەکی ڕەوانەی میسڕ کردووە کە تیمێکی تەندروستی و یارمەتی مرۆیی پێیە بۆ غەزە.
کۆچا وتی " فڕۆکەکەمان ڕۆیشت بۆ یارمەتیدانی غەزە. فڕۆکەیەکی سەرۆکایەتی پڕ لە دەرمان و پێویستی تەندروستی، 20 پزیشکی تایبەتی تێدایە، لە ئەنکەرەوە بەڕێکەوتووە بۆ میسڕ."
ڕۆژی شەممە کۆچا وتی " تیمەکان بڕیار دەدەن لەسەر ئەو دەرمان و پێویستییە تەندروستی و ئامێرانەی کە پێویستن بۆ خەڵکی غەزە و پشکنین دەکەن بۆ ئەوەی بزانن کە ئایا دەکرێت نەخۆشخانەی کاتی لە فڕۆکەخانەی ئەل ئاریشی میسڕ و خاڵی سنووری ڕەفەح دابندرێن یاخود نا."
ڕەفەح خاڵی سەرەکی هاتن و چوونە لە میسڕەوە بۆ کەرتی غەزە و بە پێچەوانەشەوە، خاڵە سنوورییەکە تەنها خاڵە لە ناوچەکەدا کە لەلایەن ئیسڕائیلەوە کۆنتڕۆڵ نەکراوە، ئیسڕائیلیش ئاماژەی بەوە داوە کە ڕێگە نادات هیچ یارمەتییەکی مرۆیی لە ئیسڕائیلەوە بچێتە ناو غەزەوە هەتاوەکو ئەو کاتەی حەماس ئەو بارمتانە ئازاد نەکات کە لە هێرشەکەیدا ڕفاندنی.
دەڵێت یارمەتییە مرۆییەکان دەتوانرێت لە میسڕەوە ڕەوانەی غەزە بکرێن، بەڵام نەک بچنە دەستی حەماسەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
تورکیا فڕۆکەیەکی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە ڕەوانەی میسڕ دەکات