وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە وتی هێزە کوردییەکانی سوریا هاوەن و موشەکییان ئاڕاستەی خاڵێکی سەر سنووری باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا کردووە و لە ئەنجامدا چوار سەربازی تورکی و هاوڵاتییەکی مەدەنی برینداربوون.
وتیشی هێزەکانی تورکیا وەڵامی هێرشە موشەکییەکەیان داوەتەوە کە لە شاری کۆبانی باکووری سوریاوە ئەنجامدراوە.
وەزارەتەکە وتی ئەو پێنج کەسەکە لە ناوچەی کارکامیسی پارێزگای گازیانتێپ برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
جێی ئاماژەیە کۆبانی لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی یەپەگەدایە و تورکیا بە گروپێکی تیرۆریست ناوییان دەبات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز