Accessibility links

هەشت تەرم لەسەر کەنارێکی باشووری تورکیا سەرئاو دەکەون کە پێدەچێت خەڵکی سوریا بن


کەناڵی هابەرتورک و ئۆفیسی فەرمانڕەوای ئەنتاڵیای تورکیا دەڵێن لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا هەشت تەرم لە کەنارێکی باشووری تورکیا دەرکەوتوون و زۆربەیان ڕەنگە لەسەر ئەو بەلەمەی کۆچبەران بووبێتن کە لە کەناری نێوان لوبنان و سوریاوە بەرەو قوبرس ڕۆیشتووە و بێسەروشوێن بووە.

هابەرتورک وتی بەرپرسانی هەرێمی ئەنتاڵیا ڕۆژی دووشەممە تەرمی دوو کەس و منداڵێکییان لە ناوچەکانی ماناڤگات و ئالانیا دۆزیوەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە سێ تەرمی دیکە و ڕۆژی یەکشەممەش تەرمێکی دیکە لەو ناوچەیەدا دۆزراونەتەوە.

وتیشی ڕۆژی دووشەممە دوو تەرمی دیکە لە کەناری هۆتێلێکدا لە ناوچەی سێریک دۆزراونەتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە پێش دۆزینەوەی دوایین دوو تەرم، ئۆفیسی فەرمانڕەوای ئەنتاڵیا وتی یەکێک لە تەرمەکان هاووڵاتییەکی تورکیایی بووە کە پێشتر بێسەروشوێن بووە.

وتی پێنج تەرمی دیکە دەکرێت لەسەر کەشتییەک بووبێتن کە بەرەو قوبرس ڕۆیشتووە، وتیشی تۆمارەکانی کەشناسی هەفتەی ڕابردوو دەریدەخەن کە ڕەنگە کەشتییەکە نقووم بووبێت و با و شەپۆلەکانیش تەرمەکانی بەرەو باکوور بەرەو تورکیا هێنابێت.

ئۆفیسەکە وتیشی " باڵیۆزخانەی لوبنان لە ئەنکەرە بە تورکیای ڕاگەیاندووە کە کەشتییەک بە نزیکەی 90 سەرنشینەوە لە 11 ی مانگی دوانزەی ساڵی 2023 دا لە کەنارێکی نێوان لوبنان و سوریاوە بەرەو قوبرس بەڕێککەوتووە، وتیشی چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ کەشتییەکەدا نەماوە و کەشتییەکە بێسەروشوێن بووە."

وتی " ئەوە زانراوە کە شوێنی بەرهەمهێنانی ئەو پێڵاو و جلانەی کە لەبەر پێنج لە تەرمەکانی دیکەدا بوون سوریا بووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG