Accessibility links

ئەردۆغان پێشبینی رێبازێکی جیاواز لە روسیا بەرامبەر سوریا دەکات 


رەجەب تەیب ئۆردوگانی سەرۆکی تورکیا گوتویەتی ئەو پێشبینی رێبازێکی نوێ لە روسیا دەکات بەرامبەر سوریا.

سەرۆک ئەردۆغان جەختیکرد لەوەی کە رژێمی بەشار ئەسەد هەڕەشە بۆ سەر باشوری تورکیا دەخولقێنێت و گوتیشی کە ئەم مەسەلەیە لەگەڵ سەرۆکی روسیا ڤلادمێر پوتن تاو تۆ دەکات لە میانەی کۆبونەوەکەیان لە 29 ئەم مانگە لە سوچی. ئەردۆغان بە پەیامنێرانی گوت من وەک دۆستێکی روسیا، پێشبینی رێبازێکی جیاواز لە پوتن و روسیا دەکەم وەک پێوستیەکی هاوسۆزی و ئاماژەیکرد بەوەش کە پێویستە ئێمە لە باشوری تورکیا پێکەوە شەڕ بکەین.

هاوکات ئەردۆغان بەڕێوەبەرایەتی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدنی تۆمەتبارکرد بە گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی و هەروەها کەلوپەل بۆ رێکخراوە تیرۆرستیەکان لە سوریا، وەک ئاماژەیەک بە یەکینەکانی پارستنی گەلی کورد واتا یەپەگە، ئەوەی کە گەورەترین پێکهاتەی هێزەکانی سوریای دێموکراتی هاوپەیمانی واشنتنە .

ئەوەی جێی ئاماژەیە سەرۆکی تورکیا ئۆردوگان جەختی کرد لە وەی کە وڵاتەکەی دەستەوەستان راناوەستێت.

تورکیا یەپەگە وەک درێژکراوەیەکی پارتی کرێکارانی قەدەغەکراو دادەنێت، ئەوەی لە ساڵی 1984 وە شەڕی لە باشوری رۆژهەڵاتی تورکیای بەرپاکردوە. یەکێتی ئەوروپا و تورکیا و هەروەها ئەمەریکا پەکەکە بە گروپێکی تێرۆرستی لەقەڵەم دەدەن .

سەرچاوە: رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG