Accessibility links

دادگای تورکیا کارمەندێکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا ئازاد دەکات


کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ئەدەنە
کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ئەدەنە

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکومی ئاماژەیان بەوەدا دادگای تورکیا کارمەندێکی کونسوڵخانەی ئەمەریکای لە شاری ئەدەنە لە باشووری وڵاتەکە ئازاد کردووە، دوای ئەوەی بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی تۆمەتبار کرابوو.

دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆ وتی دادگا فەرمانی دەرکرد بە زیندانیکردنی حەمزە ئۆلۆگای وەرگێڕ لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ئەدەنە بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو بەڵام دواتر فەرمانی دەرکرد ئازاد بکرێت و ئەو ماوەیەی کە ڕاگیرابوو بۆی هەژمار بکرێت.

ئۆلۆگای لە ساڵی 2017 دا لەگەڵ دوو کارمەندی دیکەی کونسوڵخانەکە و زانایەکی پێشووی ناسای ئەمەریکا کە هەردوو ڕەگەزی تورکی و ئەمەریکی پێیە بە تۆمەتی پەیوەست بە تیرۆرەوە دەستگیرکران. واشنتن دەیەوێت هەموویان ئازاد بکرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG