Accessibility links

تورکیا: وەرگرتنی سیسیتمی ئێس 400 لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت


وەزارەتی بەرگری تورکیا وتی ئەنقەرە ڕۆژی هەینی بەشی یەکەمی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400 ی لە ڕوسیا وەرگرتووە، ئەمەش لە هەنگاوێکدا کە لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە دەڵێت بەشێک لە سیستمەکە گەیشتۆتە بنکەی مۆرتێد لە دەرەوەی ئەنقەرە و ئەمەش بووەی هۆی دابەزینی نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار.

لە بەیاننامەیەکی جیادا بەڕێوبەرایەتی پیشەسازی بەرگری تورکیا وتی " وەرگرتنی بەشەکانی سیستمە بەرگرییەکە بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت."

وتیشی " کاتێک سیستمەکە بەتەواوەتی ئامادە دەبێت بەوشێوەیەی کە لایەنە پەیوەندیدارەکان دیاریان کردووە بەکاردەهێنرێت."

مانگی ڕابردوو سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە میانەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی بیستدا وتی واشنتن بەنیاز نیە سزا بسەپێنێت بەسەر ئەنقەرەدا بەهۆی کڕینی سیستمی ئێس 400ی ڕوسی لەلایەن تورکیاوە.

ئەمەریکا دەڵێت سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400ی ڕوسی لەگەڵ سیستمە بەرگرییە موشەکیەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆدا یەک ناگرێتەوە هەڕەشەیە بۆ سەر فڕۆکە جەنگییە ئێف 35ەکانی ئەمەریکا. هەروەها وتووشیان ئەگەر تورکیا ئەو سیستمە بکڕێت ئەوا ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە و لە پڕۆگرامی فڕۆکە جەنگیە ئێف 35ەکانی ئەمەریکا دەردەکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG