Accessibility links

تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 82 کەس دەردەکات


کاربەدەستانی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 82 کەسیان دا ولە نێویشیاندا ئەندامانی حیزبی ئۆپۆزسیۆنی کوردیان تێدایە، ئەوەش بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ساڵی2014 ەوە دژی حکومەتی تورکیا لەسەر گەمارۆدانی کۆبانێ لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە.

لە مانگی 10 ی ساڵی 2014 دا خۆپیشاندەران ڕژانە سەر شەقامەکانی تورکیا و حکومەتی تورکیایان تۆمەتبار کرد بەوەی پشتیوانی لە ڕێکخراوی داعش کردووە لە گەمارۆدانی کۆبانیدا، بەهۆی خۆپیشاندانەکانیشەوە 37 کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەنقەرە پەکەکەی تۆمەتبارکردووە بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان و هەروەها هەدەپەشی تۆمەتبار کرد بەوەی پشتیوانی لە خۆپیشاندەران کردووە، لەلای خۆیەوە هەدەپە کە سێیەمین گەورەترین حیزبە لە پەرلەمانی تورکیادا ئەوەی ڕەت کردەوە.

دادوەرانی ئەنقەرە وتیان " فەرمانی دەستگیرکردنی کۆمەڵێک کەس دەرچووە کە داوایان لە خەڵک کردووە بێنە سەر شەقامەکان و کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG