Accessibility links

تورکیا: نابێت ڕێگە بدەین وڵاتانی دیکە باڵیۆزخانەکانیان لە ئۆرشەلیم بکەنەوە


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ

تورکیا داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کرد نەهێڵن هیچ وڵاتێکی دیکە وەکو ئەمەریکا باڵیۆزخانە لە ئۆرشەلیم بکەنەوە، ئەمەش لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا لە ئیستەنبوڵ کە تورکیا داوای کردبوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکە.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کرد کە لە 57 وڵات پێکهاتووە، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسڕائیل دەیان خۆپیشاندەری فەڵەستینیان لە کەرتی غەززە کوشت دوابەدوای گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم.

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ لە لیدوانێکیدا وتی " لە کۆتا ڕاگەیاندندا گرنگی دەدەین بە بابەتی فەڵەستین و ڕێگە نادەین ڕەوشی شارە مێژووییەکە بگۆڕدرێت."

وتیشی " نابێت ڕێگە بدەین وڵاتانی دیکە هەنگاوەکانی ئەمەریکا بنێنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG