سەرچاوەیەکی ئاسایش وتی تورکیا تەواو پابەندی ئەو ڕێکەوتنانەیە کە لەگەڵ ڕوسیا و ئەمەریکادا سەبارەت بە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا واژۆی کردوون و هێرشە سەربازییەکانی دەست پێناکاتەوە.
مانگی ڕابردوو تورکیا دوو ڕێکەوتنی جیای لەگەڵ ئەمەریکا و ڕوسیادا واژۆکرد بۆ دوورخستنەوەی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەبەرامبەریشدا هێرشەکانی بۆ سەر کوردەکانی باکووری سوریا ڕاگرت.
بەڵام ئەنقەرە پێشتر وتی ڕوسیا و ئەمەریکا بەتەواوەتی پابەندی ڕێکەوتنەکان نەبوون و هەڕەشەی ئەنجامدانی کردەوەیەکی سەربازیی دیکەی کرد.
سەرچاوەکە وتی تورکیا وەکو بەرگریکردن لە خۆی وەڵامی هێرشەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد دەداتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز