ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی له دوا ساتدا هاته ئاراوه، کۆتایی به‌و مشت و مڕه هێنا که له‌سه‌ر به‌شداری کردنی گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌بوو له کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ناتۆ له شیکاگۆ.
به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا باسی کردووه کرانه‌وه‌ی ئه‌م بنبه‌سته پاش ڕیکه‌وتن بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری دوو گه‌وره کاربه‌ده‌ستی یه‌کێتی ئه‌وروپا ته‌نها له مه‌ڕاسیمی ده‌ستپێکردنی کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌که‌یه و به‌شداریه‌کانیش سنوردار ده‌بێت ته‌نها له چه‌ند دانیشتنێکی لوتکه‌که‌دا له‌وانه ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئه‌فغانستانه‌وه هه‌یه.
له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و زیادبوونی ڕۆڵی تورکیا له ناتۆدا (له کۆسۆڤۆوه بۆ ئه‌فغانستان) وه‌ک چاودێرانی سیاسی ئاگاهی ده‌ده‌ن پشێوی و ئاڵۆزیه‌کانی نێوان ئانکه‌ره و برۆکسل ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ ناو هاوپه‌یمانێتی ناتۆ.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی راپۆرته‌که‌ی دۆریان جۆنز په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا بن که له ئه‌سته‌نبوڵ ئاماده‌ی کردووه و ماوه‌که‌ی 4:18 خوله‌که.