Accessibility links

ئەردۆغان: هێزی لەشکری بۆ لیبیا دەنێرین


سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی لە ئێستادا دەستیکردووە بە ناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا بە مەبەستی پـشتیوانیکردن لە حکومەتەکەی فایز ئەلسەڕاج.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە وتارێکیدا لە ئەنکەرە گوتی" بۆ ئەوەی حکومەتی شەرعی لیبیا بمێنێتەوە، وە سەقامگیری بێتە دی، ئێستا سەربازانمان ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکەین."

گوتیشی ئەنکەرە هەموو ڕێوشوێنێکی دیپـلۆماسی و لەشکری دەگرێتەبەر تاوەکو سەقامگیری لە "باشور" مسۆگەر بکات.

ئەردۆغان هەروەها گوتی بەپـێی ئەو ڕێکەوتنەی تورکیا لەگەڵ لیبیا مۆریکردووە، ئەنکەرە لە ئەمساڵدا مۆڵەتی پـشکنین بە دوای نەوت و گاز دەدات لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

ئەم لێدوانانەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە چاوەڕواندەکرێت ڕۆژی یەکشەممە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لە بەرلین ئەنجام بدرێت بە مەبەستی کۆتایی‌هێنان بە شەڕی ناوخۆ لە لیبیا.

XS
SM
MD
LG