له ئاکامی هێرشێـکی ڕۆکێتی له نزیـک بنکه‌یه‌کی هێزی ده‌ریایی تورکیا له باشوری وڵاته‌که 7 سه‌ربازی تورک کوژران و 7 ی دیکه‌ش برینداربوون.
بوڵه‌ند ئارینچ جێـگری سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا گوتی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد ماشێـنێـکی له‌شـکریـیان کردۆته نیشـانه له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له شـاری ئه‌سکه‌نده‌رونه‌ی به‌نده‌ری له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
سه‌باره‌ت به‌م هێرشه خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:57 خوله‌كه.