Accessibility links

لە هێرش بۆ سەر بنکەیەکی لەشکری تورکیا لە ناوچەی دهۆک یەک کەس کوژراو و دە کەسیش بریندارن


دیمەنێکی خۆپێشاندەران لە بنکەیەکی لەشکری تورکیا لە ناوچەی دهۆک

تورکیا تاوانی هێرشەکە دەخاتە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان، بەڵام وێنەکانی سەر تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی نیشان دەدەن کە خەڵکی ناوچە ئەو کارەیان کردووە.

کاتێک ڕۆژی شەمە خۆپێشاندەران هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی لەشکری تورکیا لە نزیک دهۆک خۆپێشاندەرێک کوژرا و ١٠ ی دیکەش بریندار بوون، دوو تانک و ئوتوموبیلێکیان سوتاند وەک دانیشتوان و کاربەدەستانی کورد گوتیان.

بە گوێرەی ڕۆیتێرز نەجیب سەعید، بەرپرسی بەشی تەندروستی لە ناوچەکەدا گوتی هێشتا هۆی مەرگی خۆپێشاندەرکە ڕوون نیە. ئەو گوتی سەربازانی تورک دەسترێژیان لە خۆپێشاندەران کرد و سوتاندنی ئوتوموبیل و دەزگاکان بوو بە هۆی ئەوەی چەندین تەقینەوە ڕووبدەن.

تورکیا گوتی هێرشەکە لە لایەن ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە بەڕێوەچوو کە خۆیان خستبۆە نیو جەماوەرکە بۆ ئەوەی کێشە لە نێوان هێزەکانی تورکیا و دانیشتوانی خۆجێی سازبکەن.

حکومەتی هەریم لە هەولێر ئەو هوروژم بردنەی مەحکوم کرد، تاوانی خستە سەر "خرابکاران" کە بوون بە دەستپێشخەری ڕووداەکە.

کاربەدەستێکی کورد کە نەیهەویست ناوی خۆی بدرکێنێت، گوتی سەربازانی تورک لە کەمپی شیلادزە، لە خۆرهەڵاتی دهۆک، لە سەرەتادا دەسترێژیان لە خەڵک کرد و پاشان کەمپەکەیان جێ هێشت.

وەزارەتی دەرەوەی بەغدا ڕەخنەی لە سەربازانی تورکیا گرت کە دەدسترێژیان کردوە و گوتی سەبارەت بە رووداوەکە بانگی باڵیۆزی تورکیا لە عێڕاق دەکەن.

XS
SM
MD
LG