Accessibility links

ئەردۆغان دەخوازێت ئەمەریکا سزاکانی لەسەر ئێران لابدات


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند هەڵگرتنی ئەو سزایانەی ئەمەریکا لەسەر بەرنامە ناوکییەکان سەپاندونی بەسەر ئێراندا و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 هاوکار دەبێت بۆ سەقامگیری هەرێمی و خۆشگوزەرانی ئابوری.

تاران و واشنتن هەردووکیان وتوویانە دەیانەوێت لایەنەکەی تر یەک هەنگاو بنێت تا دەستبکەنەوە بە وتووێژەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ناو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 کە لە ئێران بە ڕێککەوتنی بەرجام ناودێر دەکرێت و بە پێی ئەو ڕێککەوتنە تاران سوککردنی سزاکانی سەری مسۆگەر دەکات لەبەرامبەر سنووردارکردنی چالاکی ناوکی.

لە مانگی ڕابردوش ئەردۆغان لە میانەی وتووێژێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاند ئەو دەرفەتێک دەبینێت بۆ ئێرن و ئەمەریکا و گوتیشی دەخوازێت سزاکانی ئەمەریکا لەسەر ئێران هەڵگیرێن.

XS
SM
MD
LG