Accessibility links

ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا


تورکیا (دیاربەکر)
تورکیا (دیاربەکر)

لە چوارچێوەی هەفتەی مافەکانی مرۆڤدا ڕۆژی پێنجشەممە دادپرسانی مافەکانی مرۆڤ لە ئامەد (دیاربەکر) بەیاننامەیەکی هابەشیان بڵاوکردەوە زانیاریان لەسەر ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا ڕاگەیاند.

بارۆی ئامەد ( کۆمەڵەی پارێزەران)، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، دامەزراوەی مافەکانی مرۆڤ و یەکێتی پزیشکان تیشکیان خستە سەر پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ هاوکاتی پەتای کۆرۆنا.

هەروەها ڕایشیان گەیاندووە چونە تورکیا دەیەوێت بە ڕێگای بنەما ئەمنییەکانەوە کێشەی کورد چارەسەر بکات لە بواری مافی مرۆڤدا پێشێلکاری گەورە ڕوودەدەن.

لەو ڕاگەیاندنە هاوبەشەدا چەند زانیارییەک خرانە ڕوو:

لە ماوەی 11 مانگ دا 355 ژن کوژراون.

لە زیندانەکاندا 519کە نەخۆشی قورسیان هەیە، لە ماوەی ساڵێکدا 49 زیندانی لە زیندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە.

نزیکەی 300 کەس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجە دراوە و داوای هاوکاری تەندروستی، دەروونی و یاسایی دەکەن.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئامەد ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:21 0:00


XS
SM
MD
LG