Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە نزیک سایلۆیەکی دانەوێڵە لە بەندەرێکی تورکیا 10 کەس بریندار بوون


بەندەری دیرینجە
بەندەری دیرینجە

فەرمانڕەوای هەرێمی کۆجایلی سەدار یاڤوز دەڵێت بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە نزیک سایلۆکانی دانەوێڵە لە بەندەری دیرینجەی ڕۆژئاوای تورکیا لانیکەم 10 کەس بریندار بوون، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە دەکرێت.

یاڤوز وتی تەقینەوەیەک لە نزیک سایلۆکانی دەستەی دانەوێڵەی تورکیا ڕوویداوە.

وتیشی " بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە بەهۆی پاڵەپەستۆی تۆزی گەنمەکەوە بووە لە ماوەی گواستنەوەی گەنمەکەدا لە کەشتییەکەوە بۆ سایلۆکە."

وتیشی " پێمان وتراوە لە ڕووی تەکنیکییەوە ڕێی تێدەچێت بەهۆی پاڵەپەستۆی تۆزی گەنمەوە تەقینەوە ڕووبدات، بەڵام ئێمە لێکۆڵینەوە لە سەرجەم هۆکارەکان دەکەین."

وتی دووان لەوانەی بریندار بوون لە دۆخێکی خراپدان. وەزارەتی گواستنەوەش وتی هیچ کەشتییەک بەهۆی تەقینەوەکەوە زیانی پێنەگەیشتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG