Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت هێشتا هیچ بڕیارێکیان نەداوە لەسەر داواکەی تاڵیبان بۆ یارمەتیدانیان لە فڕۆکەخانەی کابوڵ


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی تورکیا هێشتا هیچ بڕیارێکی نەداوە لەسەر داواکەی تاڵیبان بۆ پشتیوانیکردنیان لە بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەی کابوڵدا، ئەوەش بەهۆی هۆکاری ئەمنی و نادیارییەکانەوە لە ئەفغانستان.

لەم هەفتەیەدا بەرپرسانی تورکیا بە ڕۆیتەرزیان وت تاڵیبان داوای لە تورکیا کردووە لەڕووی تەکنیکیەوە یارمەتیان بدەن لە بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەی کابوڵدا، بەڵام بەو مەرجەی هێزەکانی تورکیا تاوەکو 31 ی مانگی هەشت ئەفغانستان جێبهێڵن.

ڕۆژی چوارشەممە هێزەکانی تورکیا دەستیان بە کشانەوە کرد، ڕۆژی پێنجشەممە لە هێرشە خۆکوژییەکانی چەکدارانی داعشدا لە فڕۆکەخانەی کابوڵ 85 کەس کوژران، 13 سەربازی ئەمەریکی لەنێو کوژراوەکاندا بوون.

ئەردۆغان وتی دەبێت بەرلەوەی بڕیارێک بدەین ڕەوشی کابوڵ ئارام ببێتەوە، ئاماژەی بەوەدا مەترسی ئەوە هەیە " بکەویتە " شتێکەوە کە قورس بێت لێی تێبگەیت، بەهۆی ئەوەی نازانین بەدیاریکراوی ئەو ئەرکەی دەمانبێت لە فڕۆکەخانەی کابوڵ چیە.

ئەردۆغان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئیستەنبوڵ وتی " تاڵیبان داوای لێکردووین یارمەتیان بدەین لە فڕۆکەخانەی کابوڵ. دەڵێن دڵنیاتان دەکەینەوە لە پارێزراوی و دەتوانن بەڕێوەی ببەن. بەڵام هێشتا بڕیارێکمان نەداوە چونکە هەمیشە ئەگەری مردن و ئەو شتانە لەوێ هەیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG