Accessibility links

ئەردۆغان بە ناتۆ دەڵێت دەبێت سوید خۆپیشاندانی کوردەکان ڕابگرێت


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ
سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگی وت سوید دەبێت خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ستۆکهۆڵم ڕابگرێت، بۆ ئەوەی تورکیا داواکەی بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ پەسەند بکات.

سەرۆکایەتی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا وتی ئەردۆغان بە ستۆڵتنبێرگی وتووە تورکیا هەڵوێستێکی بونیادنەرانەی هەبووە، بەڵام هەنگاوەکەی سوید بۆ گۆڕینی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وڵاتەکەدا تاوەکو بگات بە ئاستی داواکانی ئەنقەرە " بێ مانایە "، لە کاتێکدا لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە وڵاتەکەدا خۆپیشاندان دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG