Accessibility links

ئەردۆغان: هەتاوەکو سوید داڵدەی ' تیرۆریستان ' بدات، تورکیا داواکەی بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ پەسەند ناکات

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت تورکیا بەردەوام دەبێت لە دژایەتیکردنی ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا هەتاوەکو ئەو کاتەی سوید چیتر داڵدەی ئەو گروپانە نەدات کە ئەنقەرە بە تیرۆریست ناوییان دەبات.

ساڵی ڕابردوو سوید و فینلەندا دەستبەرداری بێلایەنی سەربازیی خۆیان بوون و بە فەڕمی داوای ئەندامێتییان کرد لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا. داواکردن بۆ پەیوەندیکردن بە ناتۆوە پێویستی بەوەیە سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ داوای ئەندامێتییەکە پەسەند بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا تورکیا و هەنگاریا داواکەی سویدییان پەسەند نەکردووە.

تورکیا چەندین جار ئاماژەی بەوە داوە سوید دەبێت هەنگاوی زیاتر بگرێتەبەر دژی لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان و ئەندامانی ئەو تۆڕەی کە ئەنکەرە پێی وایە بەرپرس بوون لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 لە تورکیا. تورکیا هەردوو گروپەکە بە تیرۆریست ناودەبات.

ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەیەکی کابینەی حکومەتەکەی وتی تورکیا پێشبینی دەکات سوید چیتر داڵدەی ئەندامانی ئەو دوو گروپە نەدات.

وتی " هەمووان دەبێت بزانن کە ناتوانن دۆستایەتی لەگەڵ تورکیادا دروست بکەن لە کاتێکدا ڕێگە دەدەن تیرۆریستان خۆپیشاندان لە زۆربەی گۆڕەپانەکانی شارەکاندا ئەنجام بدەن."

لەم چەند مانگەی ڕابردوودا خۆپیشاندەران لە ستۆکهۆڵم بە بەرزکردنەوەی ئاڵاوە پشتیوانی خۆیان بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان دەرخست.

ئەردۆغان وتی " هەڵوێست و پێشبینی و بەڵێنەکانمان ڕوون کراونەتەوە. لە ئێستادا ئێمە بەرگری لە هەمان ئەو بنچینانە دەکەین کە ساڵی ڕابردوو بەرگریمان لێکردن. تەنها دەمانەوێت پابەندی ئەوە بن کە واژۆیان کردووە."

سوید دەڵێت لەلای خۆیەوە بەرپرسیارێتییەکانی بەپێی ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ کردووە کە ساڵی ڕابردوو لە مەدرید لەگەڵ تورکیادا واژۆی کرد، کە ئامانج لێی مامەڵەکردن بوو لەگەڵ نیگەرانییە ئاسایشییەکانی تورکیادا. لەم مانگەدا سوید یاسایەکی نوێی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری خستەڕوو. بەڵام تورکیا دەڵێت گۆڕینی یاساکە لەلایەن سویدەوە " بێ مانایە " لە کاتێکدا کە لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەو وڵاتەدا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

مانگی ڕابردوو سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ وتی پێش کۆبوونەوە لوتکەکەی ناتۆ لە ڤیلنیوسی پایتەختی لیتوانیا، تورکیا و سوید کۆبوونەوەیەکی ئاست بەرز لە بڕۆکسل ئەنجام دەدەن، مەبەست لە کۆبوونەوەکەش تاوتوێکردنی ئەگەری پەسەندکردنی سویدە وەکو ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا.

هەفتەی ڕابردوو لە میانەی خۆپیشاندانێکدا لە ستۆکۆڵم لە یەکەمین ڕۆژی جەژنی قورباندا قورئانی پیرۆزی موسوڵمانان سوتێندرا و ئەوەش تورکیای زیاتر توڕە کرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG