Accessibility links

ئەردۆغان: تورکیا هەنگاوی ئەرێنی دەنێت لەگەڵ فەڕەنسا و ئیتاڵیادا سەبارەت بە سیستمی بەرگریی موشەکی


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی تورکیا " هەنگاوی ئەرێنی " دەنێت لەگەڵ فەڕەنسا و ئیتاڵیادا سەبارەت بە سیستمی بەرگریی موشەکی سامپ - تی ( SAMP-T ) ەوە، کە لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی یۆرۆسامی فرانکۆ- ئیتاڵیانەوە پەرەی پێدراوە.

ئەمەریکا سزای سەپاندووە بەسەر تورکیادا لەسەر کڕینی سیستمی بەرگریی موشەکی ڕوسی ئێس – 400 ، لەم ساڵانەی دواییشدا ئەنقەرە تاوتوێی کڕین یاخود پەرەپێدانی سیستمی سامپ - تی ئیتاڵیا و فەڕەنسای کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا داواکانی هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبووە.

دوابەدوای کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیست لە ڕۆما و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا ماریۆ دراگی و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا، ئەردۆغان ئەم لێدوانەی بۆ ڕۆژنامەنووساندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG