Accessibility links

ئەردۆغان محەمەد شیمشەک وەکو وەزیری دارایی تورکیا دەستنیشان دەکات


محەمەد شیمشەک
محەمەد شیمشەک

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وەزیری پێشووی ئابووری تورکیا محەمەد شیمشەکی وەکو وەزیری دارایی و خەزێنەی تورکیا دەستنیشان کرد، ئەمەش لە کاتێکدا کە کابینەی نوێی حکومەتەکەی بۆ خولی پێنجەمی سەرۆکایەتییەکەی ڕاگەیاند.

شیمشەک لە نێوان ساڵانی 2009 بۆ 2018 دا کاتێک وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا بوو لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە ڕێزێکی زۆری لێگیراوە. لەم هەفتەیەدا ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە ئەگەرێکی زۆری هەیە ئەردۆغان شیمشەک بخاتە ناو کابینەکەیەوە، یان وەکو وەزیری دارایی یاخود وەکو جێگری سەرۆک بۆ کاروباری ئابووری.

دەستنیشانکردنی شیمشەک ڕەنگە ببێتە هۆی دەستبەرداربوون لە سیاسەتە ئابوورییە نا ئۆرثۆدۆکسەکانی تورکیا لە ژێر دەسەڵاتی ئەردۆغاندا، کە تیایدا پەیڕەوی بە پابەندبوون بە ڕێژەی سوودی نزمەوە دەکرا سەرەڕای هەڵاوسانی بەرز و هەروەها کۆنتڕۆڵکردنی بەرچاوی بازاڕەکان لەلایەن دەوڵەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG