Accessibility links

کاندیدی باڵای حیزبی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا: ئەردۆگان وڵاتەکە بەرەو هەڵدێر دەبات


ڕەجەب تەیب ئەردۆگان
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان

کاندیدی باڵای حیزبی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا وتی سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وڵاتەکە بەرەو هەڵدێر دەبات لەڕێی سیاسەتە ئایدیۆلۆجییەکانیەوە و هەروەها بەهۆی سووربوونیەوە لەسەر ئەوەی دەست بگرێت بەسەر بانکی ناوەنددا ئەمەش لەکاتێکدا لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

موحەرەم ئینجەی کاندیدی سەرەکی حیزبی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا وتی هەوڵدەدات لە هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوودا کۆتایی بەدەسەڵاتی بەردەوامی 15 ساڵەی ئەردۆگان بهێنێت و وتیشی هەوڵدەدات بانکی ناوەند و دامەزراوە داراییەکانی دیکە بتوانن بە سەربەخۆیی کار بکەن.

لەم هەفتەیەدا ئەردۆگان وتی پلان بۆ دەستگرتن بەسەر دارایی وڵاتەکەدا دادەنێت دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیادا کە وابڕیارە لە 24 ی مانگی شەشدا ئەنجام بدرێت، ئەو لێدوانانەش بوونە هۆی ئەوەی لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.

ئینجە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆیتەرز وتی " ئەو وڵاتەکە بەرەو هەڵدێر دەبات. بانکی ناوەند دەبێت سەربەخۆ بێت و هەروەها دامەزراوە داراییەکانی دیکەش بە هەمان شێوە دەبێت سەربەخۆ بن."

جێی ئاماژەیە مانگی داهاتوو هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لەژێر باری نائاسایدا ئەنجام دەدرێن کە لە دوای کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی 2016 ی تورکیاوە باری نائاسایی لە وڵاتەکەدا ڕاگەیەنراوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG