Accessibility links

تورکیا: 98 کەس بە تۆمەتی پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەستبەسەر دەکرێن


وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت پۆلیسی وڵاتەکە ڕۆژی دووشەممە 98 گومانلێکراوی دەستبەسەر کردووە بەهۆی ئەوەی کە گوایە پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە هەیە، زۆربەیان بە تۆمەتی " بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی پارتی کرێکارانی کوردستان " دەستبەسەرکراون.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی گومانلێکراوەکان لە کۆمەڵێک ئەرکدا لە 18 پارێزگا دەستبەسەرکراون، زۆربەی دەستبەسەرکردنەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیادا بوون.

جێی ئاماژەیە تورکیا بەردەوام هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە عێراق. هەروەها لە ناوخۆشدا بەردەوام ئۆپەراسیۆن دژی ئەو کەسانە ئەنجام دەدات کە پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە هەیە.

لەم چەند هەفتانەی ڕابردوودا تورکیا هێرشەکانی سەر هێزە کوردییەکانی ناو سوریا و عێراقی چڕتر کردەوە، بە هەمان شێوە دژی ئەندامانی ئەو هێزانە لە ناوخۆی تورکیادا، ئەوەش دوای تەقینەوەکەی نزیک باڵەخانەکانی حکومەت لە ئەنکەرە لە 1 ی مانگی 10 دا.

لەلایەکی دیکەوە وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یارلیکایا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وتی هێزەکانی تورکیا 63 پەناگە و ئەشکەوت و کۆگای لە شەش پارێزگا لە ناوبردووە کە لەلایەن ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە بەکارهێندراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG