Accessibility links

تورکیا داخستنی خوێندنگاکانی بۆ مانگێکی تر درێژ کردەوە


وەزیری خوێندنی تورکیا زیاء سەلجوق وتی تورکیا بڕیاری داخستنی خوێندنگاکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتەکە درێژ دەکاتەوە تاوەکو 30 ی مانگی چوار، وتیشی لەو ماوەیەدا خوێندن لە ماڵەکاندا بەردەوام دەبێت.

تورکیا بەهۆی ترس لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەرجەم خوێندنگاکانی وڵاتەکەی داخست و سیستمێکی خوێندنی نوێی دانا تاوەکو خوێندکارەکان بتوانن لە ماڵەکانی خۆیانەوە درێژە بە خوێندنەکانیان بدەن.

وەزیری تەندروستی تورکیا فەخرەدین کوجە وتی داخستنەکە پشوو نیە بەڵکو ڕێوشوێنێکە بۆ پاراستنی خێزانەکان لە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ڕۆژی سێشەممە ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە تورکیا بەرزبۆوە بۆ 44 کەس و 343 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکە بوون، بەمەش ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 1872 کەس.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG