Accessibility links

تورکیا 137 کەس لە خۆپیشاندانەکانی ئیستەنبوڵ لە جەژنی کرێکاراندا دەستگیردەکات


پۆلیسی تورکیا وتی 137 کەسیان لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکردووە کاتێک هەوڵیانداوە بەشێوەیەکی نایاسایی خۆپیشاندان ئەنجام بدەن لە چەند شوێنێکی جیاوازی شارەکەدا بەبۆنەی جەژنی کرێکارانەوە.

پۆلیس چواردەوری گۆڕەپانی تەقسیمیدا لە ناوەڕاستی ئیستەنبوڵ بەڵام چەند کۆمەڵێکی بچووک لە خۆپیشاندەران توانیان تیایدا کۆببنەوە.

خۆپیشاندان لە جەژنی کرێکاراندا هەموو ساڵێک لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، پێشتریش پۆلیسی تورکیا دژی ئەو خۆپیشاندانانە هەنگاویانناوە. زۆربەی کاتەکان خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەقسیم کۆدەبنەوە کە لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 1977 دا لە جەژنی کرێکاران لەوێ 34 کەس کوژران.

پۆلیسی ئیستەنبوڵ وتی 137 خۆپیشاندەریان لە ناوچە جیاوازەکانی شاری ئیستەنبوڵ دەستگیرکردووە.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا وتی نزیکەی 303 کەس بەشداریان لە 138 چالاکی ڕێگەپێدراودا کردووە لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG