Accessibility links

دەستگیرکردنی کەسایەتیەکی دیاری کۆمەڵگەی مەدەنی لە تورکیا


ماڵپەڕی تی24 ی هەواڵی و دەزگا ڕاگەیاندنەکانی دیکە وتیان پۆلیسی تورکیا عوسمان کاڤالای پیاوی کاری تورکیا و یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەستگیرکردووە لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبوڵ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی نهێنیدا.

ماڵپەڕەکە لە زاری پارێزەکەی کاڤالاوە بڵاویکردەوە کە کاڤالا گوێزراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دژە تیرۆر دوای ئەوەی فەرمان دەرکرا بۆ دەستگیرکردنی بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ. هەتاکوو ئێستا پۆلیسی ئیستانبوڵ لێدوانی لەسەر دەستگیرکردنەکە نەداوە.

وتیشی کاڤالا سەرپەرشتیاری دەزگای ئەنازۆڵی ڕۆشنبیری دەکات و پۆلیس دەستی گرتووە بەسەر کۆمپیوتەرەکانی بنکەی دەزگاکە.

ئاماژەشی بەوەدا کاڤالا لە گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوەدا دەستگیرکراوە دوای ئەوەی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە لە شاری غازی عەنتاب لە باکوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا.

بەرپرسی کاروباری تورکیا لە پەرلەمانی ئەوروپا کەیتی پێری نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بارەی دەستگیرکردنی کاڤالاوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایتی تویتەر نوسیویەتی " دەستگیرکردنی عوسمان کاڤالا لە ئیستەنبوڵ هەواڵێکی بێزارکەرە و داوا لە پەرلەمانی ئەوروپا دەکەم داوایەکی بەپەلە پێشکەش بکات بۆ ئازادکردنی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG