Accessibility links

یەکەم کاروانی سەربازیی تورکیا دەچێتە ناو پارێزگاری ئیدلبی سوریاوە


دوو چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا و شایەتحاڵێک وتیان یەکەمین کاروانی سەربازیی تورکیا هاتوونەتە ناو پارێزگای ئیدلبی سوریاوە لە درەنگانێکی ڕۆژی پێنجشەممەدا.

سەرکردەیەکی سوپای سوریای ئازاد بە ناوی ئەبو خەیر و لەو ناوچەیەدا کار دەکات وتی کاروانەکە نزیکەی 30 ئوتومبێلی سەربازیی لە خۆگرتبوو و نزیک رێڕەوی باب ئەلهەواوە هاتوونەتە ناو سوریاوە.

کاروانەکە بەرەو گردی شێخ بەرەکات ڕۆشتووە کە بەسەر ناوچەیەکی فراوانی باکووری ڕۆژئاوای سوریاوە دەڕوانێت و لەژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندا و هەروەها بەسەر ناوچەی عەفرینیشەوەیە کە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کوردەوەیە.

ڕۆژی شەممە تورکیا ڕایگەیاند ئەرکێکی سەربازیی لە ئیدلب و ناوچەکانی دەوروبەری ئەنجام دەدات لەچوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنەی کە ئێران و ڕوسیا و ئێران پێیگەیشتوون بۆ ئەوەی نەهێڵن گرژییەکان لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا زیاد ببێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG