Accessibility links

تورکیا: ئەرمینیا دەبێت " کارە وروژێنەرەکان " لەگەڵ ئازەربایجاندا ڕابگرێت


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ دەڵێت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجاندا قسەی کردووە و باسییان لە " کارە وروژێنەرەکانی ئەرمینیا " کردووە لەسەر سنووری نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، هەروەها داوای لە ئەرمینیاش کرد سەنگ بخاتە سەر گفتوگۆکانی ئاشتی.

دەزگاکانی هەواڵی ڕووسیا دەڵێن شەڕ و پێکدادان لەسەر سنووری نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا ڕوویداوە، سەرۆک وەزیری ئەرمینیاش دەڵێت 49 سەربازی ئەرمینی کوژراون.

لە ساڵی 2020 دا ئازەربایجان و ئەرمینیا بۆ ماوەی شەش هەفتە لە شەڕدا بوون دژی یەکتر و لە کۆتاییدا ئازەربایجان کۆنتڕۆڵی کۆمەڵێک ناوچەی لە ناگۆرنۆ کاراباخی جێناکۆکی لەسەر و دەوروبەری کردەوە. تورکیاش هاوپەیمانێکی نزیکی ئازەربایجانە
.
چاوش ئۆغلۆ گوتی " ئەرمینیا دەبێت کارە وروژێنەرەکانی ڕابگرێت و سەنگ بخاتە سەر گفتوگۆکانی ئاشتی و هاریکاریکردن لەگەڵ ئازەربایجاندا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG