Accessibility links

تورکیا ڕەتی دەکاتەوە دەستی هەبووبێت لە ڕووداوەکەی کۆچبەراندا لەسەر سنووری یۆنان


جێگری وەزیری ناوخۆی تورکیا ئیسماعیل کاتاکلی دەڵێت تورکیا ڕەتی دەکاتەوە دەستی هەبووبێت لە ڕووداوێکدا لەسەر سنووری یۆنان کاتێک بەرپرسانی یۆنان 92 کۆچبەری نایاساییان لە نزیک سنووری باکووری تورکیا دۆزییەوە.

ڕۆژی شەممە پۆلیسی یۆنان وتی 92 کۆچبەرییان ڕزگار کردووە کە جلوبەرگییان لەبەردا نەبووە و باوەڕ وایە بە شێوەیەکی نایاسایی لە تورکیاوە پەڕیبێتنەوە بۆ سەر خاکی یۆنان.

وەزیری پاراستنی مەدەنی یۆنان تاکیس ثیۆدۆریکاکۆس ڕۆژی یەکشەممە گوتی بە پێی لێدوانی کۆچبەرەکان، کۆچبەرەکان لەلایەن پۆلیسی سەربازیی تورکیاوە گواستراونەتەوە بۆ یۆنان.

گوتی " پێشبینی ڕوونکردنەوەیەک دەکەین لەلایەن حکومەتی تورکیاوە."

یۆنان داوای لە تورکیا کردووە ڕێز لە ڕێکەوتنەکەی ساڵی 2016 بگرێت کە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا واژۆی کردووە و تیایدا ئەنقەرە ڕازیبووە ڕێگری لە شەپۆلی کۆچبەران بکات بۆ ئەوروپا، لە بەرامبەریشدا ئەوروپا ملیاران یۆرۆی دەداتێ.

کاتاکلی لە وەڵامی لێدوانەکانی بەرپرسانی یۆناندا گوتی " لە کاتێکدا نەتانتوانیوە هیچ شتێک لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بدۆزنەوە لەسەر تورکیا، تەنها هەوڵ دەدەن ئەو کارە دڕندانەی وڵاتەکەتان دەیکات بیخەنە پاڵ تورکیا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG