Accessibility links

پۆلیسی یۆنان 92 کۆچبەری بە ڕووتی لە سەر سنووری تورکیا دۆزیەوە


پۆلیسی یۆنان ڕۆژی شەممە رایگەیاند، توانیویانە گروپێک رزگاربکەن کە لە 92 کۆچبەری نایاسایی پێکهاتوون، کە هەندێکیشیان برینداربوون، و بە رووتی نزیک سنووری باکووری وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا دۆزراونەتەوە.

پۆلیسی یۆنان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو کۆچبەرانە کە سەرجەمیان پیاون و لە نزیک رووباری ئێڤرۆس کە سنووری نێوان یۆنان و تورکیا لە ڕۆژی هەینیدا دۆزراونەتەوە.

پۆلیسی یۆنان وتیشی، لە لێکۆڵینەوەیەکی پۆلیسی یۆنان و بەرپرسانی دەزگای سنووری یەکێتی ئەوروپا فرۆنتێکس، بەڵگەیان بۆ دەرکەوتووە کە کۆچبەرەکان بە کەشتێکی لاستیکیی لە تورکیاوە بە رووبارەکە بۆ ناو خاکی یۆنان پەڕیونەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "پۆلیسەكانی سنوور 92 كۆچبەری نایاسایییان بە بێ جل و بەرگ دۆزیوەتەوە، كە بەشێكیان برین لەسەر جەستەیانبووە". دیار نەبوو چۆن و بۆچی ئەو پیاوانە جلوبەرگیان لەدەستداوە.

نۆتیس میتاراچی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان لە تویتێکدا رایگەیاند، مامەڵەی تورکیا لەگەڵ ئەو کۆچبەرانە "شەرمەزارییە بۆ شارستانیەت". راشیگەیاند، ئەسینا چاوەڕێی ئەوە دەکات ئەنقەرە بەدواداچوون بۆ رووداوەکە بکات.

دەسەڵاتدارانی تورکیا دەستبەجێ هیچ زانیارییەکیان لە بەردەستدا نەبوو.

یۆنان لە ساڵانی 2015 و 2016 لە هێڵی پێشەوەی قەیرانی کۆچبەری ئەوروپادا بوو، کاتێک نزیکەی ملیۆنێک پەنابەر کە لە شەڕ و هەژاری لە سووریا و عێراق و ئەفغانستان هەڵهاتبوون، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی تورکیاوە ،گەیشتنە ئەو وڵاتە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG