Accessibility links

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە دەگاتە 44 کەس


ئاژانسی ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتەکان لە تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەی وڵاتەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 44 کەس.

بارانی بەهێز ڕۆژی چوارشەممە بووە هۆی لافاو هەستان لە ناوچەکانی باکووری دەریای ڕەش و ئەنجامدا چەندین ماڵ وێران بوون و ڕێگەوبانەکان داخران و کارەبای سەدان گوند بڕا.

کاربەدەستان دەڵێن زیاتر لە 2 هەزارو 200 کەس گوازراونەتەوە و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکاندا بەردەوامە.

ئەم لافاوە دووهەم کارەستای سروشتی بوو لە ماوەی ئەم مانگەدا لە تورکیا ڕووبدات. لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا تیمەکانی بەهاناچوون سەرقاڵی کوژانەوەی ئەو ئاگرە بوون کە لە دارستانەکانی کەنارەکانی باشوری وڵاتەکە کەوتبووەوە. هەر لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی ئەم ئاگرە لافاوەکە دەستیپێکرد.

زانایان ئەم جۆرە کارەساتە سروشتییانە دەخەنە ئەستۆی گۆڕانکاری کەشوهەوای جیهان و گەرمبوونی ژینگە.

XS
SM
MD
LG