شه‌ڕی نێوان حکومه‌تی تورکیا و کورد له تورکیا به‌رده‌وامه. له نێوان شه‌ڕێکی قورس که به وته‌ی ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ به سه‌دان هاووڵاتی کوردی مه‌ده‌نی تێیدا کوژراون، پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگه‌یاندووه که به زوویی شه‌ڕه‌که ده‌گوازێته‌وه بۆ شاره تورکه‌کانی ئه‌م وڵاته.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له نوێترین تاکتیکی سه‌ربازی پ‌ک‌ک، له چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا چه‌ند جار ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو دژی هێزه ئه‌منیه‌کان و بنکه سه‌ربازییه‌کانی حکومه‌تی تورکیا به کار هێنرا. ئه‌م تاکتیکه نوێیه ئه‌و پرسیاره‌ی هێناوه‌ته ئاراوه که تا چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه شه‌رعیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد له تورکیا له لای بیر و ڕای گشتی، به‌م شیوه چالاکیانه بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه؟
هه‌ندیک له چاودیران ده‌پرسن به پێی ئه‌وه که میدیا سه‌ره‌کییه‌کانی ناوخۆی تورکیا له مه‌ترسی سه‌رکوت کردنیان له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه یا به پیێ باوه‌ری ئایدیولۆژیک زیاتر ده‌نگ فه‌رمی و زاڵ له‌و وڵاته‌دا ده‌گۆزنه‌وه و میدیا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش به گشتی له ژێر کاریگه‌ری ڕاگه‌یێندراوه فه‌رمییه‌کانن ئایا گۆڕینی تاکتیکی سه‌ربازی پ‌ک‌ک که ڕێگا بو چه‌واشه‌کاری زیاتری حکومه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به پ‌ک‌ک خۆش ده‌کات به زیانی ئامانجه‌کان و دواڕۆژی گه‌لی کورد له‌و وڵاته‌دا ناشکێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر ئامانجی خه‌باتی گه‌لی کورد له تورکیا پێک هێنانی وڵاتێکی دێمۆکڕاتێک بۆ پێکه‌وه‌ژیانی گه‌له جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م وڵاته بێت ئایا بردنی شه‌ڕ بۆ ناو شاره تورکه‌کان ده‌توانێت ببێته هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی جیاوازییه‌کان و دژایه‌تی نێوان گه‌لی کورد و تورک؟
له به‌رنامه‌ی "هه‌لۆ واشنگتن"ی ئه‌مڕۆدا، ئه‌م پرسیارانه‌مان له گه‌ڵ به‌ڕێزان عه‌بدوڵا حێجاب، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی نۆڕوێژ و جه‌هانگیر عه‌بدوڵاهی، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی ئاڵمان تاووتۆ کردووه.