Accessibility links

کارمەندێکی تویتەر لە کۆتا ڕۆژی کاریدا، هەژمارەکەی سەرۆک ترامپ دادەخات


کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵاتەتی تویتەر وتی هەژمارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە تویتەر لەلایەن کارمەندێکی تویتەرەوە داخرا کە کۆتا ڕۆژی کارکردنی بوو لە تویتەر، هەژمارەکە بۆ 11 خوولەک داخرا پێش ئەوەی بکرێتەوە.

تویتەر لە تویتێکدا وتی " ئێمە زانیومانە کە ئەمە لەلایەن کارمەندێکی تویتەرەوە ئەنجامدراوە کە کۆتا ڕۆژی کارکردنی بووە لە تویتەردا. ئێمە پێداچوونەوەیەکی ناوخۆی تەواو دەکەین."

کۆمپانیاکە پێشتر لە تویتەردا نووسیویەتی " بەردەوام دەبین لە لێکۆڵینەوە و هەنگاونان بۆ ئەوەی نەهێڵین دووبارە ئەمە ڕووبداتەوە."

نوێنەری تویتەر ڕەتی کردەوە لێدوانی زیاتر بدات.

کۆشکی سپی ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر بابەتەکە بدات.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG