Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت یەکەم وڵاتی وەک سەرۆک سەردانی بکات سعودیـیە دەبێت


سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند یەکەم گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات لە 23 ی ئەم مانگی پـێنجە دەسـتپـێدەکات و بەرەو وڵاتی عەرەبستانی سعودیـیە دەڕوات.

سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە وتارێـکیدا لە کۆشکی سـپی ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی پاش سعودیـیە سەردانی ئیسرائیل و ڤاتیکان دەکات.

پاشان باسی لە ڕۆڵی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و گوتی ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا نیـیە شێوازی ژیان بۆ خەڵکی ئەو وڵاتانە دەسـتنیشان بکات، بەڵکو ئامانجی ئەوەیە پەیوەندی و دۆستایەتی هەبێت لەگەڵ ئەوانەی هەمان ئامانجی نەهێشتنی تێرۆریان هەیە و خوازیارن ئاشتی و ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێتەوە.

کاربەدەسـتێـک لە کۆشـکی سـپی گوتی سەرۆک ترامپ لەگەڵ سەردانی ئەو وڵاتانە بەشداری لە کۆبوونەوەی ناتۆ لە برۆکسل دەکات کە بڕیارە لە 25 مانگی پـێنج سازبکرێت و هەروەها بەشداری لە کۆنگرەی کۆمەڵەی 7 وڵاتی پـیشەسازی جیهان دەکات کە لە 26 ی مانگی پـێنج لە سقڵیـیە سازدەکرێت.

XS
SM
MD
LG