Accessibility links

لە دادگای باڵای ئەمەریکادا، بڕیارێکی دژ بە ترامپ هەڵدەوەشێندرێتەوە


ڕۆژی دووشەممە دادگای باڵای ئەمەریکا سەرکەوتنێکی دا بە دانۆڵد ترامپ لە کاتێکدا کە ترامپ هەوڵ دەدات دووبارە وەکو سەرۆکی ئەمەریکا هەڵبژێردرێتەوە. دادگاکە بڕیارێکی دەسەڵاتی دادوەریی ویلایەتی کۆلۆرادۆی هەڵوەشاندەوە کە تێیدا لەسەر ترامپی قەدەغە کردبوو لە ویلایەتی کۆلۆرادۆدا خۆی هەڵبژێرێت، بڕیارەکەی دەسەڵاتی دادوەریش بەپێی بەندێکی دەستوور بوو تێیدا ترامپی تۆمەتبار کردبوو بە تۆمەتی هاندان و پشتگیریکردن لە هێرشەکەی 6 ی مانگی یەکی ساڵی 2021 بۆ سەر بینای کاپیتۆڵ.

دادوەرانی دادگای باڵای ئەمەریکا بە زۆرینەی دەنگ بڕیارەکەی دادگای باڵای کۆلۆرادۆیان هەڵوەشاندەوە، ئەمەش وایکرد ترامپ بتوانێت ڕۆژی سێشەممە لە هەڵبژاردنی کۆمارییەکاندا لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ بەشداری بکات.

ترامپ پێشەنگی کاندیدەکانی کۆمارییەکانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەرۆک جۆو بایدنی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا کە بڕیارە لە 5 ی مانگی یانزەدا بەڕێوەبچێت.

تەنها ڕکابەر کە تاوەکو ئێستا لە کێبڕکێی کۆمارییەکاندا دژی ترامپ مابێتەوە نیکی هەیڵییە، کە پێشتر فەرمانڕەوای ویلایەتی ساوث کارۆلاینا بووە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا، ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG