Accessibility links

سەرۆک ترامپ وەزیرێکی پـێشووی داد بۆ هەمان پـۆست دەستنیشان دەکات


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەزیرێکی پـێشووی دادی بۆ هەمان پـۆستی بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی دەستنیشانکرد کرد تاوەکو شوێنی جێف سێشنس بگرێتەوە، ئەوەی مانگێک لەمەوبەر دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لەم پـۆستە ڕاگەیاند.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ هەینی لەسەر تویتەرەکەی ڕایگەیاند" خۆشحاڵم کە ڕایدەگەیەنم بەڕێز ولیەم پـ. باڕ دەستنیشان دەکەم بۆ پـۆستی وەزیری دادی ئەمەریکا. وەک ئەوەی وەزیری دادی جۆرج ئێچ دەبلیو بوش بووە و پارێزەرێکی زۆر بەڕێزە و هێزرێکی یاسایـیە لە وڵاتەکە، (بە هەبوونی ئەو تیمەکەمان بەهێزتردەبێت). چاوم لە ڕێـیە بۆ بۆ ئەوەی ئەو لە بەڕێوەبەرایەتیـیە زۆر سەرکەوتووەکەماندا ببینم."

جێی ئاماژەیە ولیەم باڕ تەمەن 68 ساڵ کەسێکی کۆماریـیە و لە سەردەمی سەرۆک جۆرج بوشی باوک لە نێوان ساڵانی 1991 هەتا 1993 وەزیری دادی بووە.

لە ئێستادا پـێویستە ئەنجومەنی سینات ولیەم باڕ بۆ ئەم پـۆستە گرنگەی وڵات پەسەند بکات.

XS
SM
MD
LG