Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت دادگاییکردنێکی بەپەلەم دەوێت لە ئەنجومەنی سینات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی دادگاییکردنێکی بەپەلەم دەوێت لە ئەنجومەنی سینات، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی وتی پڕۆسەی لێپێچینەوەکەی سەرۆک ترامپ نادات بە ئەنجومەنی سینات تاوەکو نەزانێت کۆمارییەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ پڕۆسەکەدا دەکەن.

سەرۆک ترامپ وتی " دوای ئەوەی دیموکراتەکان ڕێوشوێنێکی ڕاست و دروستیان لە ئەنجومەنی نوێنەران پێ نەدام، نە شایەتحاڵ نە پارێزەر نە هیچ شتێک، دەیانەوێت بە ئەنجومەنی سینات بڵێن چۆن دادگاییکردنەکە بەڕێوەببەن."

وتیشی " دادگاییکردنێکی بەپەلەم دەوێت."

جێی ئاماژەیە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کە دیموکراتەکان باڵا دەستن تیایدا لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆک ترامپیان تۆمەتبارکرد بە دوو تۆمەت، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و کۆسپ خستنە بەردەم کارەکانی کۆنگرێس.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG