Accessibility links

ترامپ بەڵێنی ڕەوانەکردنی هێزی زیاتری فیدراڵی دەدات بۆ پاراستنی شارەکانی ئەمریکا


دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە هێزی زۆرتر بنێرێتە شەقامەکانی شارەکانی ئەمریکا بۆ ریغریکردن کردنی لەوەی بە توندوتیژی قەبووڵنەکراو ناوی دەبات.

ترامپ رۆژی دوو شەمە بە پەیامنێرانی گوت کە هێزەکانی پولیس لە شاری پورتلاندی ولایەتی ئۆریگۆن" کارێکی مەزنیان" کرد لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا.

شارداری پورتلاند، تێد ویڵێر دژی ئەم بڕیارەی ترامپ دەوەستێتەوە و لەم هەفتەیەدا بە پەیامنێرانی گوت کە " کارەکانی بەرپرسانی جێبەجێکارانی یاسای فێدراڵی جۆرێک لە بەکارهێنانی خراپی هێزی پولیسە لە لایەن حکوومەتی فیدڕالییەوە کە ئەمەش پێچەوانەی دەستوری یاسایی ئەمریکایە.

کاربەدەستانی شارە و ولایەتەکان دەڵێن کە شێوازی مامەڵە کردنی ئەم هێزە سەربازیانە کە وادیارە لە چەن شوێنێکەوە هاتبێتن، لەگەڵ خوپیشاندەراندا وادەکات کە گرژی و ئاڵۆزییەکان تاو بسەنێت و شارەکانی دیکەی ئەمریکاش بگرێتەوە.

بە وتەی شیکاگۆ تربیون، وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی دەیەوێت نزیکەی 150 هێزی فیدراڵی لەم هەفتەیەدا ڕەوانەی شیکاگۆ بکات.

بە وتەی ئەم ڕۆژنامەیە لە ئیوارەی هەینیەوە تاکو دووشەمەی ئەم هەفتەیە، تەقە لە 71 کەس کراوە کە لە ئاکامدا 12 کەسیان کوژراون.

ترامپ دەڵێت کە ‌هێزیش رەوانەی شاری نیویورک دەکات، ئەو شارەی کە بە وتەی ئەو "کاربەدەستانی دیموکرات نازانن چی دەکەن لەوێ".

هەروەها ترامپ باس لەوەش دەکات کە دۆخی شارەکانی دیترۆیت ، فیلادلفیا، باڵتیمۆر و ئۆکڵەند مایەی قبووڵکردن نییە.

ترامپ پێیوایە کە ڕەوانە کردنی هێز بۆ ناو شارەکانی ئەمریکا کارێکی پێویستە و ئەو دەڵێت کە کاربەدەستانی ناوچەکان دەترسێن لە بەرنگاربوونەوەی خۆپیشاندەران ئەوانەی ترەمپ بە ئاژاوەگێڕان ناویان دەبات.

زۆرێ لە خۆپیشاندەران هێشتا بەردەوامن لە چالاکی لە پورتلاند و شارەکانی دیکەی ئەمریکا دژی سیستمی ڕەگەزپەرستی و هەڵسوکەوتی توندوتیژانەی پولیس لەگەڵ ڕەش پێستەکان.

یاسادانەرانی دیموکرات بە توندی دژی ئەم هەڵسوکەوتە و ڕەوانەی کردنی هێزی سەربازین.

جێرۆڵد نادلێر سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلماندا دەڵێت کە " ئەم کارانە بە ئاسانی جێگای قەبووڵ کردن نییەن و دەبێت بەریان پێبگیرێت."

بەڵام هێزەکانی فێدراڵی ئیدعای ئەوە دەکەن کە کارەکانیان یاساییە و ڕێگاپێدراون بەم شێوەیە رەفتاربکەن.

ئانا ئەپڵباوم، نووسەری کتێبی" تاریک و روونی دیموکراسی" ڕۆژی یەک شەمە بە سی ان انی ڕاگەیاند کە ڕەوانە کردنی ‌هێزی سەربازی بۆ شاری پورتلاند جۆرێک لە "نمایشی هێزە کە دەیەوێت کار لە سەر بەدەستهێنانی هەندێ دەنگی تایبەت بکات کە دەیانەوێت ئەم کونترۆڵە لە سەر ڕووداوەکانی ئیستا ببینین."

لەو کاتەوە کە جۆرج فڵۆید، پیاوێکی ئەفریکی-ئەمریکی لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لە لایەن پولیسەوە گیانی لە دەستدا، خوپیشاندانەکان لە ئەمریکا دەستی پێکرد و تاکو ئیستاش لە هەندێ لە شارەکاندا هەر بەردەوامە.

هەندێ لە خوپشاندانەکان بە ئارامی تێپەڕیون و هەندێکیشیان توندوتیژی لێکەوتوەتەوە.

ترامپ رۆژی دووشەمە لە کۆشکی سپیدا بە پەیامنێرانی راگەیاند کە" ئەگەر جۆ بایدن ببێتە سەرۆککۆمار ئەوا ئەمریکا دەبێتە دۆزەخ."

ترامپ بەردەوام دیموکراتەکان تۆماتبار دەکات بەوەی کە سیاسەتێکی نەرمیان هەیە لە بەرامبەر خوپیشاندەراندا، بۆیە پێیوایە گەر بێت و لە هەڵبژاردنەکانی مانگی یازدەدا سەرنەکەوێت ئەوا دۆخی وڵات و شارەکان بەرەو خراپتر بوون دەڕوات.

XS
SM
MD
LG