Accessibility links

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ سەردانی فەرەنسا دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن سەبارەت بە سوریا و کارکردنیان پێکەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و باس لەو بابەتانە ناکەن کە ناکۆکییان هەیە لەسەری.

سەرۆک ترامپ و ماکرۆن دوو ڕووخساری نوێی سیاسین لە جیهاندا و هەردووکیان سەرکەوتنێکی چاوەڕوان نەکراوی گەورەیان بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنەکاندا بەڵام هەڵوێستەکانیان سەبارەت بە بابەتی گۆڕانی کەش وهەوا و بازرگانی تەواو جیاوازە.

ماکرۆن بانگهێشتی سەرۆک ترامپی کردووە بۆ ئەوەی سەردای فەڕەنسا بکات و بەشدار بێت لە ئاهەنگەکانی ڕۆژی باستیل لە 14 ی مانگی حەوتدا و هەروەها بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر بەشداریکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە جەنگی جیهانی یەکەمدا.

سەرۆک ترامپ بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە دەگاتە پاریس و بەشداری دەکات لە ئاهەنگی بەخێرهاتنیکردنی لە لیزانڤالید کە لەوێ دەچێت بۆ مۆزەخانەیەکی فەڕەنسا لەسەر جەنگ و هەروەها سەردانی گۆڕەکەی ناپلیۆنیش دەکات. کۆشکی سپیش ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ و ماکرۆن دوای ئەوە کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی ئەنجام دەدەن و دوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز دەدرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG