Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمەریکا و سیاسەتی دەرەوە

  • Haider Kareem
  • Motabar Shirwani

لە 20 ی ئەم مانگە بەڕێوبەرایەتیەکی نوێ بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سـپی دەسـتبەکاردەبێت، ئەمەش پاش 8 ساڵ لە حوکمڕانی سەرۆک ئۆباما کە ڕێبازی دیموکراتەکانی بۆ سیاسەتی دەرەوە پـیادەدەکرد.

هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ وەک کاندیدێـکی کۆماری سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەسـتهێنا، بەڵام بەپـێی ئەو لێدوانانەی لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان و دوای هەڵبژاردنەکانیش داونی، لە هەندێـک بابەتی دەرەکی تێڕوانینی جیاوازی هەیە نەک تەنها لەگەڵ دیموکراتەکان، بەڵکو لەگەڵ بەشێـک لە بەرپـرسە باڵاکانی کۆماری، لەوانە هەردوو سیناتۆر لینزی گراهام و جۆن مەککەین.

یەک لەو بابەتانەی لە ئێستادا مشتومڕێـکی زۆری لەسەر دروستبووە، دەستێوەردانی ڕووسیایە. هەرچەندە دەزگاکانی زانیاری و هەواڵگری ئەمەریکا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی مۆسکۆ کاری کردووە بۆ هاککردنی کۆمپـیوتەرەکانی تیمی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکان و زۆرێـک لە ئەندامانی کۆماری کۆنگرێس بەو ئەنجامە قایلبوون، بەڵام دۆناڵد ترەمپ گومانی هەیە و دەڵێت ئەم بابەتە و ئیدیعای ئەوەی ڕووسیا زانیاری خراپی لەسەر ژیانی هەیە، هەموویان هەوڵێـکن لە دژی ئەنجام دەدرێن.

سەبارەت بە قەیرانی سوریاش، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ هاوکاریکردنی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا نیـیە بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد و دەڵێت نازانین ئەوانە کێن تاوەکو یارمەتیان بدەین. ئەم بۆچوونەشی جیاوازە لەگەڵ تێڕوانینی زۆرێـک لە کۆماریـیەکان، ئەوانەی ڕەخنەیان لە بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ئۆباما دەگرت بەوەی وەک پـێویست بە دەنگی ئۆپـۆزسیۆنی سوریاوە نەچووبوو.

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
دکتۆر کرمانج گوندی، پـرۆفیسۆر لە زانکۆی تێنسی ستەیت.
محییدین پاڵانی، شارەزای سیاسی لە کەنەدا.

XS
SM
MD
LG