سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هۆشیاریدانەکەی کۆریای باکووری ڕەت کردەوە کە تیایدا وتبوونی دیارییەک بەبۆنەی کریسمسەوە پێشکەشی ئەمەریکا دەکەین ، سەرۆک ترامپ وتی " ئەمەریکا بە سەرکەوتوویی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات." ئەمەش لەنێوەندی نیگەرانییەکاندا سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی پیۆنگیانگ تاقیکردنەوەیەکی موشەکی مەودا فراوان ئەنجام بدات.
سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دواتر دەزانین ئەم دیارییە چیە و بە سەرکەوتوویی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین. بزانین چی دەبێت ."
وتیشی " لەوانەیە دیارییەکی باش بێت، لەوانەیە گوڵم بۆ بنێرێت نەک تاقیکردنەوەی موشەکی."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز