Accessibility links

سەرۆک ترامپ هەواڵی ئازادکردنی هەرسێ ئەمەریکایـیەکەی لە کۆریای باکور ڕاگەیاند


سەرۆک ترامپ لە ڕێگەی تویتەرەکەی خۆی ڕایگەیاند کۆریای باکور هەرسێ ئەمەریکایـیەکەی ئازادکردووە و ئێستا لەگەڵ مایک پەمپـێۆ وەزیری دەرەوە بەرەو ئەمەریکا دەگەڕێنەوە.

سەرۆک ترامپ نووسیویەتی:

بە خۆشحاڵیـیەوە بۆتانی ڕادەگەیەنم وەزیری دەرەوە مایک پەمپێۆ لە فڕۆکەدایە و لە کۆریای باکور دەگەڕێتەوە لەگەڵ ئەو 3 پـیاوە بەڕێزە کە هەمووان چاومان لە ڕێـیە بۆ بینینیان. پـێدەچێت تەندروستیان باشبێت. هەروەها پەمپـێۆ کۆبوونەوەیەکی باشی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون ئەنجامداوە و ڕۆژ و شوێنی کۆبوونەوە باڵاکەی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکور دەسـتنیشانکراون.

پاشان نووسیویەتی" وەزیر پەمپـیۆ و میوانەکانی لە کاژمێر 2 ی بەرەبەیان دەگەنە بنکەی ئاسمانی ئەندرۆز. لەوێ دەبم بۆ پـێشوازیکردن لێـیان. زۆر تامەزرۆی بینینیانم!"

هاوکات کۆشکی سپی ئازادکردنی ئەمەریکایـیەکان لە لایەن کۆریای باکور بە دەسـتپـێشخەریـیەکی باش ناودێرکرد.

جێی ئاماژەیە هەرسێ هاوڵاتی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک کۆری کیم هاک و تۆنی کیم و کیم دۆنگ شول لە کۆریای باکور سزای زیندانی و ئەنجامدانی کاری قورس درابوون بە تۆمەتی سیخوڕی و کرداری دوژمنکارانە.

XS
SM
MD
LG